پزیشکانی ئەمریکی هۆشداریدەدەن لە بەکارهێنانی و خواردنی بەرهەمە پرۆتینییەکان بەشێوەی پاودەر و بەبێ تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاودا.


 پزیشکانی ئەمریکی هۆشداریدەدەن لە بەکارهێنانی و خواردنی بەرهەمە پرۆتینییەکان بەشێوەی پاودەر و بەبێ تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاودا.


لە کۆنفرانسێکی پزیشکی لە ئەمریکا (AAP)، پزیشکان ئەنجامی توێژینەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لەوەدەکەن ئێستا بەشێکی گەنجان پێش وەرزشکردن بەرهەمە پرۆتینییەکان کە بەشێوەی پاودەر بەردەستن بە خاوی دەخۆن و لەگەڵ ئاو تێکەڵی ناکەن کە ئەمەش ئێجگار مەترسیدارە.

پزیشکانی سەنتەری پزیشکی کۆهێن لە نیویۆرک دەڵێن، ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت تیکتۆک بووەتە (چالێنج) کە تێیدا گەنجان بەر لە وەرزشکردن پرۆتینە پاودەرەییەکانیان دەخۆن و ڤیدیۆیەکانیان بڵاودەکەنەوە.

پزیشکانی سەنتەرە ئەمریکییەکە دەڵێن، یەک سکوپ (ئەو جۆرە کەوچکەی لەنێو پرۆتین پاودەرەکاندا هەیە) هێندەی پێنج کوپ قاوە کافاینی تێدایە، کە ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ  و سەرەنجام تێکچوونی لێدانی دڵ.

پزیشکە ئەمریکییەکان هۆشداریش دەدەن لە فرۆشتن و کڕینی ئەو بەرهەمانە بەشێوەی ئۆنڵاین و دەڵێن نابێت ئەو بەرهەمانە بەشێوەی ئۆنڵاین بفرۆشرێن یان بکڕدرێن چونکە لەوانەیە ماددەی زیانبەخشیان تێدابێت.

پزیشکانی سەنتەری کۆهێن بەدواداچوونیان بۆ 100 ڤیدیۆ کردووە لەبارەی ئەو گەنجانەی پرۆتین پاودەر بەکاردەهێنن و بۆیان دەرکەوتووە تەنیا هەشت کەسیان بەشێوەیەکی دروست بەکاریان هێناوە.

د. بریجێت بینێلام، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە دەزگای خۆراکی بەریتانی دەڵێت، ئەو بەرهەمانەی بۆ پێش وەرزشکردن بەکاردەهێندرێن زیاتر کافاینیان تێدایە نەک ڤیتامین و ترشە ئەمینییەکان.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال