گرووپێکی دەمامکدار هەڕەشە حەلبووسی دەکەن


  - هەولێر

گرووپێکی چەکداری سوننە هەڕەشە لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار، کە خۆیان بە (ئەهلوسوننە وەلجەماعە) ناساندووە، هەڕەشە لە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.

یەکێک لە چەکدارەکان هەڕەشەی توند دەکات و دەڵێت "حەلبووسی خۆی کردووە بەدەمڕاستی سوننە و دەیەوێت، پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنی 25/1/2022، بە مووشەک هێرشکرایە سەر ماڵی محەمەد حەلبووسی، لە شارۆچکەی گەرمە، سەربە پارێزگای ئەنبار و دوو منداڵ برینداربوون.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال