وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڕیاری دا لەسەر پرسە دانان بە کۆمەڵێک مەرجەوە


 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە پرسەدانان جارێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەم مەرجانەی خوارەوە:

1- پرسە بۆ ماوەی تەنیا 1 رۆژ دەبێت، ئەویش لە دوای نوێژی نیوەڕۆوە دەبێت

2- لەو مزگەوتانەی هۆڵی بۆنە ئایینییەکانیان هەیە رێوڕەسمی پرسە بەڕێوەدەچێت.

3- لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسە جگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەک گوتاردان پێشکێش ناکرێت.

4- دەنگی بڵندگۆ لەنێو هۆڵی پرسە بەرز نەبێت کە ببێتە مایەی بێزاربوونی پرسەوانان.

5- بۆ ئەو شوێنانەی قورئان خوێن قورئانی تێدا دەخوێنرێت تەنیا لەنێوان 50 بۆ 75 هەزار دەبێت بە کرێی ئامێری دەنگییەوە.

6- پێویستە لە پرسەدا رێنماییە تەندروستییەکان و بەستنی ماسک جێبەجێ بکرێت.

7- لەو مزگەوتانەی هۆڵی پرسەی ئافرەتانی تێدایە هەمان قورئانخوێن کە بۆ پیاوان دانراوە دەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پرسەی ئافرەتان.

8- بەمەبەستی کەمکردنەوەی رووداوی نەخوازراو دەکرێت لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسە ئاراستەی پرسەوانان بکرێت.

9- بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و قەزا و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لەو خاڵانەی باسمانکرد.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال