بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی لەبارەی نەوت و گازی هەرێم و زیندووکردنەوەی سکاڵای دە ساڵ پێش لەم ساتەدا بڕیارێکی سیاسی و هاوکاتیش شۆڤێنییە چونکە قەوارەی هەرێم کە بەرهەمی خەباتێکی سەدساڵەیە دەکاتە ئامانج.
کێشەی شۆڤینییەتی عێراقی لەگەڵ گەلی کوردستان کێشەی وجودی و مان و نەمانە.
لە سەدەی بیستەمدا کە شۆڤینییەتی عێراق دەستی دایە جینۆسایدکردن و ئەنفال و کیمیابارانی کورد، ئەو کات نە نەوت هەبوو نە
حکوومەتی هەرێم هەبوو.
هیچ هاووڵاتییەکی کورد با بە بڕیاری لاوازکردنی هەرێم خۆشحاڵ نەبێ.
شۆڤینیزم گرفتی لەگەڵ بوونماندا هەیە. نە سەربەخۆییمان پێ ڕەوا دەبینێت نە شەراکەت.
پاشکۆیەکی سەرگەردان و بێ ناسنامەی دەوێت.