*سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە باوکی دانەر دەکات*
ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن سەبر و ئارامیی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.