پێدانی قەرزی بچووك دەستپێدەكاتەوە"


 لە قۆناغی یەكەمی پێدانی قەرزی بچووك لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە (536) كەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوودمەند بوونه‌ كە بڕی (6 ملیار) دینار بووە و چەندین گەنجی ناوچەكەش بوونەتە خاوەنی كار و پڕۆژەی خۆیان.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رۆژی دووشەممە بەڕێوەبەری سندوقی قەرزی بچوك لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان كرد و لە لایەن "هەڵگورد شێخ نەجیب" سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشوازی كران".
لە سەردانەكەدا، بەڕێوەبەری سندوقی قەرزی بچووك (ئارام ئەنوەر) رایگەیاند، كە لە قۆناغی یەكەمی پێدانی قەرزی بچووك لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە (536) كەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سوودمەند بوون كە بڕی (6 ملیار) دینار بووە و چەندین گەنجی ناوچەكەش بوونەتە خاوەنی كار و پڕۆژەی خۆیان، تا ئێستا لە %70ی قەرزەكان بۆ حكومەت گەڕێنراونەتەوە كە بڕی (3 ملیار و 498) ملیۆنیش گەڕاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە حكومەت پلانی هەیە، لەگەڵ وەرگرتنەوەی تەواوی قەرزەكانی، قۆناغی دووەمی پێدانی قەرزی بچوك دەست پێدەكاتەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش پاڵپشتی خۆی بۆ شاندی میوان و هەماهەنگی زیاتری لەگەڵیان دووپاتكردەوە.

سەرچاوە زاری کرمانجی 


أحدث أقدم

نموذج الاتصال