سەلوان مۆمیکا ئەو کەسە بێ دینە عێراقییە کە بە پشتیوانی چەند میلیشیایەکی عێراقی و بافڵ تاڵەبانی لە وڵاتی سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند
سەلوان پێشتر فەرماندەی سقور ئەلسریان بووە کە کەتائیبێکی سەر بە بزوتنەوەی بابلیونی رەیان کلدانین سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبین
سەلوان کە قورئانی پیرۆزی سوتاند و لە جیهان دەنگی دایەوە پێشتر جێگری رەیان کلدانی بووە
رەیان کلدانی کە دۆستێکی نزیکی بافڵ تاڵەبانییە بەردەوام لە باوەشی یەکتر دەردەکەون و ئەمسال چەندین جار دۆستایەتیەکەیان دووپاتکردۆتەوە، ، هەمیشە هەردووکیان بەیەکەوە پشتیوانی سەلوانیان کردووە کە ئێستا بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز هەموو موسلمانانی لە سەرانسەری جیهان توڕە کردووە
پەیوەندی توند و تۆل لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و رەیان کلدانی و سەلوان ئەو بێ دینەی قورئانی سوتاند هەیە ، تا ئێستاش پەیوەندیەکانیان بەردەوامی هەیە و پشتیوانیەکانیشی لەلایەن رەیان کلدانی و بافڵ تاڵەبانی درێژەیان هەیە ، سەلوان کە پێشتر بە تاوان سێ ساڵ لە زیندان بوو، ئازادکردنیشی بە پشتیوانی رەیان کلدانی و حەشدی شەعبی و بافڵ تاڵەبانی بووە
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەلوان مۆمیکا باس لەوە دەکات کە بافڵ تاڵەبانی پشتگیریەکی تەواوی سەلوان مۆمیکای کردووە و دژی کرستیانەکانی کوردستانیش جوڵاندوویانە، سەلوان کە وەک دەردەکەوێ فەرماندەیەکی باڵای میلیشیاکانی سەر بە رەیان کلدانی بووە
بە پشتیوانی رەیان کلدانی و بافڵ تاڵەبانی گەیشت بەو ئاستەی کە قورئانی پیرۆز بسوتێنێت، تەنانەت مەسیحیەکانی عێراقیش دژی وەستاونەتەوە و پێایان وایە ئەم کارە دژی پێکەوە ژیانە، سەلوان هەر بە پالپشتی بافڵ تاڵەبانیش بووە بە سەرۆکی حزبی اتحاد سریانی لە هەولێر و موسل
مانگانە بافڵ تاڵەبانی هاوکاری ماددی و مەعنەوی پێگەیاندووە ، دوای ئەوەی لەسەر پارە کێشە دەکەوێتە نێوان سەلوان و رەیان کلدانی بۆ ماوەیەک، هەر بافڵ تاڵەبانی ئاشتی کردوونەتەوە لەگەڵ یەکتر و کێشەکەیانی بۆ چارەسەر کردوون .