سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی ئەنجامداوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران


 سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی ئەنجامداوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران


سوپای ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی راگەیاند بۆ هەموو سیناریۆیەکی پەیوەست بە هێرشی سەربازیی لە دژی ئێران، ئاماژەشی پێدا، هەموو پێداویستییەکی پێویستی ئەنجامداوە.


ران کۆخاف، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەستەی پەخشی ئیسرائیلی گوتی، ئامانج لەم ئامادەکارییە رێگرتنە لە ئێران بۆ جێگیربوون لە بەرەی باکوور، هەروەها رێگرتنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکی.


لای خۆشیەوە، عمیکام نۆرکین، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "13"ی هەواڵی رایگەیاند، ئیسرائیل مایەی دڵنیاییە بۆئەوەی ئێران بۆمبی ناوکی بەدەست نەهێنێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال