وادەی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژکرایەوە


وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک بە شێوەیەکی خۆڕایی، تا کۆتایی ئەم مانگە درێژکرایەوە.

شەممە، 02ـی ئابی 2025، سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند "دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق؛ کاتی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراکی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی خۆڕایی، تا کۆتایی ئەم مانگە (31ـی ئابی 2025) درێژ کرایەوە."

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر باسی لەوەش کرد "لە سەرەتای مانگی داهاتوو (ئەیلوول) بەدواوە، هەر هاووڵاتییەک ئەگەر بیەوێت پسوولەکە بکاتە ئەلیکترۆنی، پێویستە بڕێک پارە بدات.
بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بڕی پارەکە بۆ هەر مامەڵەیەک 10 هەزار دینارە، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە بکرێتە پێنج هەزار دینار."
لەبارەی ئەو دوو هاووڵاتییانەی تازە ژیانی هاسەرگیرییان پێکهێناوە، چۆن دەتوانن ببنە خاوەنی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی؟
سیامەند قادر ئاماژەی بەوە دا "لە مانگی داهاتووەوە خزمەتگوزاریی 'پێشکەشکردنی داواکاریی' لە ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێت. هاوسەرەکان دەبێت بەڵگەنامەکانیان وەک کارتی نیشتمانی، گرێبەستی هاوسەرگیریی و چەند بەڵگەنامەیەکی دیکە 'سکان' بکەن، ئەو کات ناوەکانیان لەنێو پسوولەی خۆراکی خێزانەکانیان دەسڕێتەوە و دەبنە خاوەن پسوولەی خۆراکی تایبەت بە خۆیان."  

أحدث أقدم

نموذج الاتصال