ئەم هەفتەیە موچەی مانگی 6 یەکلایی دەکرێت

چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە چارەنوسی موچەی مانگی 6 یەکلایی بکرێتەوە سبەی یەکشەممە دواین وادەی چوار لێژنە هاوبەشەکەی نێوان هەولێر و بەغدایە کە بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە پێکهێنراون کە لێژنەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و هەژماری من و بودجەیە 

ئێستا لێژنەی نەوت لە هەرێمی کوردستانە سەردانی کێڵگە نەوتییەکان دەکەن و ڕاپۆرتی زەرەر و زیانی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان دیاری دەکەن لەم هەفتەیە بۆ سودانی بەرزی دەکەنەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا بەهۆی هێرشە درۆنییەکان هەرێم دەتوانێت تەنها نزیکی 150 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت کە 50 هەزار بەرمیلی بۆ ناوخۆی کوردستان بەکار دەهێنێت 

داهاتی ناوخۆش 120 ملیاری ئامادەکردووە چاوەڕێ وەڵامی حکومەتی عێراق دەکات هەر کاتێک دڵنیابێتەوە موچەی مانگی 6 خەرج دەکەن ڕاستەوخۆ داهاتی ناوخۆ دەخەنە سەر حسابی وەزارەتی دارایی عێراق.

دەبێت لێژنەکان لەم هەفتەیە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان بدەنە سودانی بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی موچەی مانگی 6 بۆ هەرێم بدرێت ئەگەر دیسان بەغدا هیچ بیانوی دیکە نەدۆزێتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال