وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی کوردستان


فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنێک لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نابێت.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەردانی وەزیری دارایی کردووە و لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە.

د. زیرەک زێباری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ فالح ساری، بەڵێنیدا کە گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست نابێت و چیتر مووچە ناکرێتە کارتی فشار بەرامبەر هەرێمی کوردستان."

- وەزیری دارایی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی خۆیان، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژانی 23 و 24ـی مانگی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بوو، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵێنی ئەوەی پێدرا لەمەودوا هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال