فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند
گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی بەرەوپێشچوون و لەم رۆژانەدا دەگەینە رێککەوتن.
لەبارەی نەوتیشەوە لێکتێگەیشتنێکی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێم، عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان هەیە و لەم رۆژانەدا لەسەر ئەوەش دەگەینە رێککەوتن.
هیوادارین لیژنەکان تاوەکوو ڕۆژی دووشەممە، کارەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە، ڕادەستی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت و بە ئەرێنی بڕیاری لەسەر بدرێت.