سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئاداری 2022 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە جەنەڕاڵ برێنێن، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان له عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی و رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق تاوتوو کران.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هەنگاوەکانی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرایەوە.