دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی عێراق دەدرێت


سبەی بڕیار لەبارەی مووچە دەدرێت

بڕیارە سبەی یەكشەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و تیایدا دەنگ بە هەمواری مادەی 12ی یاسای بودجە بدرێت، ئەمەش رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە و ناردنی بەشەبودجەی هەرێم ئاسانتر بكات.

لە بارەی مووچەی مانگی 12ەوە، لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەكان بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە كردووە و بڕیارە لە نزیكترین كاتدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق كۆببنەوە بۆ ئەوەی ڕاستییەكان لە بارەی مووچەی مانگی 12 ئاشكرا ببن كە ئایا بەغداد ناردوویەتی یان نا.

لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند كە بەغداد تەنیا 11 مووچەی لە ساڵی 2024 دا ناردووە، بۆیە ئەو لیژنەیە ئەو پرسە یەكلایی دەكاتەوە.

مووچە لە هەموو عێراقدا گرەنتی كراوە و بەپێی یاسای بودجەی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025، بۆیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە چوارچێوەی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی عێراقدا. 

أحدث أقدم

نموذج الاتصال