فوئاد حوسێن : دەمانەوێت گروپە چەکدارەکان چەک دانێن


فوئاد حسێن: دەمانەوێت گروپە چەکدارەکانی عێراق چەکەکانیان دابنێن
دوێنێ پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێوانێکدا رایگەیاند، "عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە، چەک بەو گروپە چەکدارانە دابنێت کە شەڕی ‌هێزەکانی ئەمەریکایان کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل".

ئاماژەی بەوەكرد، "گروپە چەکدارەکان لە نێوان بژاردەی چەکدانان و هاتنە نێو هێزە فەرمییەکاندان، بۆ ئەوە مەبەستە حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆی بەردەوامدایە، بۆ ئەوەی هاوسەنگیی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ تاران و واشنتن بپارێزێت".

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی وت، "چەند ساڵێک لەمەوبەر مەحاڵ بوو لە عێراق ئەم پرسە بکەینەوە، بەڵام ئێستا قبووڵکراو نییە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت گروپی چەکدار هەبێت".

وتیشی، "گفتوگۆ لەگەڵ زۆرێک لەو لایەنانە دەستی پێکردووە و هیواخوازین سەرکردەی ئەو گرووپانە لە هەنگاوی یەکەمدا چەکانیان دابنێنن و دواتر لە ژێر سەرپەرشتیی حکومەت ببن بە بەشێک لە هێزە چەکدارەکان".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال