لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان تایبەت بە دەستگیرکردنی پۆلێک رۆژنامەنووس لە دەڤەری سلێمانی:
*ئەم شێوازی دەستگیرکردنە مەترسییە بۆسەر ئازادی رادەربرین و گیانی رۆژنامەنووسان، داواکارین هەرچی زووترە ئەم رۆژنامەنووسانە ئازادبکرێن
لەگەڵ ئەوەی بەپێی یاسای ژمارە 35ی رۆژنامەگەری ساڵی 2007ی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس رێگەپێنەدراوە و ئەگەر رۆژنامەنووس دۆسیەیەکی لەو جۆرەی هەبێت دەبێت سەندیکای رۆژنامەنووسانی لێ ئاگاداربکرێتەوە، بەڵام لەماوەی رۆژانی رابردوو وە لە ئەمڕۆشدا سێ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون، دوانیان لەشاری سلێمانی بەناوەکانی نووسەر و رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا لە کەناڵی کوردستان24 و عیماد بیلال لە دەزگای باسنیوز کە ئێستا بەداخەوە لەزینداندان، وە لە شاری چەمچەماڵیش رۆژنامەنووس ئازاد بایز، دەستگیرکراوە و دوای 23 رۆژ ئازادکراوە."
"ئەم شێوازی دەستگیرکردنە مەترسییە بۆسەر ئازادی رادەربرین و گیانی رۆژنامەنووسان، داواکارین هەرچی زووترە ئەم رۆژنامەنووسانە ئازادبکرێن و بەپێی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت."
"داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی روونکردنەوە بۆ رای گشتی بدەن، کە ئەم جۆرە رەفتارو هەڵسوکەتە نایاساییانە بەرامبەر رۆژنامەنووسان بۆ؟ بۆ ئێمە لە لیژنەی داکۆکی لە رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسان و تەواوی رۆژنامەنووسان بووەتە جێگای پرسیار."