ئیسرائیل: پلانێك بۆ دزەکردنە ناو گوندێکی سنور پوچەڵكرایه‌وه‌


 سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشەممە رایگەیاند، چەکدارانی حەماس لە غەززە هەوڵیانداوە لە رێگەی دەریاوە دزە بکەنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە، به‌ڵام پلانه‌كه‌ پوچه‌ڵكرایه‌وه‌.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە، هێزە دەریاییەکان غەواسەکانیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە کە فەرمانڕەوایی غەززە دەکەن ڕەوانە كراون و هه‌وڵیانداوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر گوندێكی سنوری.

غەواسەکانی بزوتنەوەی حەماس بە نیازبون بە درێژایی کەناراوەکان بەرەو باکور بپەڕنەوە
غەواسەکانی بزوتنەوەی حەماس بە نیازبون بە درێژایی کەناراوەکان بەرەو باکور بپەڕنەوە بۆ کیبوتز زیکیم،  بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل کە رایگەیاندوە، هێزەکانیان لە ئێستادا سەرقاڵی گەڕانن بۆ ناوچەکە.
دەنگی تەقە بیستراوە و ژمارەیەک چەکداریش کوژراون
میدیا ئیسرائیلییەکان باسیان لەوەکردوە، دەنگی تەقە بیستراوە و ژمارەیەک چەکداریش کوژراون.

هەروەها سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوه‌، کە هێرشی کردوەتە سەر "کۆمەڵگەی سەربازی" لە کەرتی غەززە کە چەکدارەکان لێیەوە دەستیان پێکردوە.

عقید شێروانی 
لەژووری هەواڵ
أحدث أقدم

نموذج الاتصال