له‌ هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا 21 سه‌ربازی سوریا كوژران و برینداربوون


 

له‌ هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا 21 سه‌ربازی سوریا كوژران و برینداربوون


دوێنێ سێشەممە لە بەرزاییەکانی جۆلان زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و دوو مووشەک ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچەیە کران، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ش، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل به‌ فڕۆكه‌ بۆردومانی پێگه‌كانی سوپای سوریای كردو هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ بووه‌هۆی كوژران و برینداربونی 21 سه‌ربازی سوری.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەی چەند پێگەیەکی سەربازیی سوریای کردووەتە ئامانج، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ چەند مووشەکێک کە لە سوریاوە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان کران.

 سوپاكه‌ دەڵێت، "فڕۆکە جەنگییەکان، لە کاردانەوەی ئەو مووشەکانەی دوێنێ سێشەممە بەرەو ئیسرائیل تەقێندران، چەند پێگەیەکی سەربازی و سەکۆی هاوێشتنی هاوەنیان سەر بە سوپای سوریا کردە ئامانج."

 له‌ به‌رامبه‌ریشدا میدیای فەرمیی سوریا بڵاویكرده‌وه‌: نزیکەی کاتژمێر 1:45 خولەکی به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا و ژمارەیەک خاڵی سەربازیی ئێمەی لە دەوروبەری دەرعا کردە ئامانج و به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ لە ئەنجامی ئەو ‌هێرشەدا 11 سەربازی سوری كوژراون و 10ی دیکەش برینداربوون.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال