عەلی زەیدی بەڵێنی چەکداماڵینی میلیشیاکانی عێراقی بە ترەمپ داوە


ماڵپەڕی سێمافۆری ئەمریکی:
واشنتۆن پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا سەرلەنوێ دادەڕێژێتەوە،عەلی زەیدی بەڵێنی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی بە ترەمپ داوە

ماڵپەڕی سێمافۆری ئەمریکی
بڵاویکردەوە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەنگاو دەنێت بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لەسەر بنەمای هاوبەشیی ئابووری و بازرگانی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، عەلی زەیدی کە پێشتر وەک بازرگانێک چالاک بووە، بووەتە چەق و ناوەندی ئەم ڕێبازە نوێیە، بەو پێیەی واشنتۆن هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەوەوە عێراق وەک هاوبەشێکی ئابووری پێشکەش بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکات، بە جۆرێک تیشک بخرێتە سەر ڕاکێشانی وەبەرهێنان و فراوانکردنی هاوکارییەکان لە کەرتەکانی وزە، ژێرخانی ئابووری و تەکنەلۆجیادا.

لەو چوارچێوەیەشدا، ژووری بازرگانیی ئەمریکا ڕێککەوتننامە و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی بازرگانی بە بەهای 60 ملیار دۆلار لە نێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان، حکومەتی عێراق و کەرتی تایبەتدا ڕادەگەیەنێت، کە قەبارەی ڕێککەوتنەکان زۆر لە پێشبینییەکان زیاتر بووە.

هاوکات لە ڕووی سیاسی و ئەمنییەوە
ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاشکرای کردووە کە عەلی زەیدی بەڵێنی بە سەرۆک ترەمپ داوە تا مانگی ئەیلوولی داهاتوو کار لەسەر چەکداماڵینی ئەو گرووپە چەکدارانە بکات کە لە ئێرانەوە نزیکن، هەرچەندە ئاماژە بەوەش کراوە کە جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنە بەهۆی کاریگەری و هەژموونی بەهێزی ئەو گرووپانەوە لە ناوخۆدا، کارێکی ئێجگار ئاڵۆز دەبێت.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال