پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری دەستپێدەکاتەوە


 "لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا تا كۆتاییەكەی، بانكی نیشتمان بەفەرمی دەكرێتەوە، هاوشێوەی بانكە گەورەكانی عێراق دەست دەكات بەپێدانی قەرز بە هاووڵاتییان."


"تاكە مەرجی پێدانی قەرز، بریتییە لە كەفیلێكی فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان، تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە و هاووڵاتی دەتوانن لە وەرگرتنی قەرز سوودمەند بن."

"ئەو بانكە دەست دەكات بە پێدانی قەرزەكانی وەك 'خانووبەرە، هاوسەرگیری، پیشەسازی، كشتوكاڵی و ئۆتۆمبێل و.. هتد'، بەپێی رێسا و یاساكانی ئاینی ئیسلام ئەو قەرزە دەدرێت."

"حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی سەرپەرشتی دەكەن و سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دەبێت."

"سەرمایەی ئەو بانكە لە سەرووی سەتان ملیار دینار دەبێت و سەرجەم مامەڵەكانیشی بۆ هاووڵاتییان بە دینار دەبێت، لەگەڵ كردنەوەیدا دەست دەكرێت بە وەرگرتنی مامەڵەكان."
أحدث أقدم

نموذج الاتصال