سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی کۆماری چیک دەکات


 


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی کۆماری چیک دەکات


رۆژی یەکشەممە ٦ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کارل کۆرتانێک کونسوڵی کۆماری چیک کرد.



لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشھاتەکان تاووتوێ کران.

ھەر لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر توانا و ئامادەییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و، کونسوڵی چیک پێزانینی بۆ قارەمانێتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەری دژی تیرۆرستان ھەبوو.

پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری چیک تەوەری دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال