ژمارهیهك له بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا ڕایانگەیاند
کە کۆشکی سپی لە ئێستاوە دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ دیاریكردنى ئامانجە ئەگەرییەکانی هێرشکردن لە ئێران.
میدیاکانی ئەمریکا لە زاری ئەو بەرپرسانەوە ڕایانگەیاندووە، "ئەم ئامانجە ئەگەرییانە بریتین لە دامەزراوە ئەتۆمییە گەورەکان، شوێنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".
ئەو بەرپرسانە دهشڵێن: "یەکێک لە ئامانجە ئەگەرییەکان دەکرێت ژێرخانی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بێت، لەوانەش وێستگهى هەناردەکردنی نەوت لە دوورگەی خارگ لە کەنداو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بەڵێنیدا هێزی سەربازی لە دژی ئێران بەکار بهێنێت ئەگەر ڕازی نەبێت بە کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی، جەختیشی کردەوە کە ئیسرائیل ڕۆڵی سەرەکی لەم ئۆپهراسیۆنهدا دەبینێت