دوو کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی بودجە و دامەزراندن بەڕێوەدەچێت


نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رای دەگەیەنێت، دوو كۆبوونەوەی سەرەكی و گرنگ بەڕێوە دەچن لە نێوان ئەنجوومەنی ئابووریی پەرلەمانتاران و شاندی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی داڕشتنەوەی بودجە.


ئەمڕۆ شەموو حەوتی تشرینی دووەم، عەلی رەئووف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، ئەمڕۆ بەپەلە دوو كۆبوونەوەی سەرەكی و گرنگ بەڕێوە دەچن لە نێوان ئەنجوومەنی ئابووریی پەرلەمانتاران و شاندی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی داڕشتنی كۆتایی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2027 بەر لە ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان.

نوێنەری مامۆستایان زیاتر گوتی، تەوەری كۆبوونەوەكان، پشكی هەرێمی كوردستان و یەكلاكردنەوەی بڕی كۆتایی و جێگیركردنی لە بودجەی گشتیدان، هەروەها دۆسیەی فەرمانبەران و دامەزراندن، هەمیشەییكردنی گرێبەستەكان و جێگیركردنی ماف و شایستەكانی خاوەن بڕوانامەی سێیەمەكانە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەم كۆبوونەوانە هەنگاوێكی یەكلاكەرەوەن بۆ دەستەبەركردنی مافە داراییەكان و چەسپاندنیان لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا بەر لە پەسندكردنی لەلایەن پەرلەمانەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەبوو، بەڵام بڕگەی پڕۆژەیاسای بودجە لە گفتوگۆی ئەمڕۆ دەرهێنرا.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال