پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە


 پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە


بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو و، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەكەم. پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتیان دەكەم. ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ راستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا.


لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە و تێپەڕاندنی تەحەددیات و لێكتێنەگەییشتنەكان. دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبوونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان و رەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات.


مسعود بارزانی

9ـی كانوونی دووەمی 2022

أحدث أقدم

نموذج الاتصال