چەند تونێڵێكی نهێنیی هاوشێوەی غەززە لە ناوچەیەكی كوردستان ئاشكرا بوو


 پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەیەوێ وەك چۆن حەماس خەڵكی سڤیلی غەززەی كردە قوربانیی شەڕی بەوەكالەتی خۆی و ئیسرائیل، ئەویش خەڵكی شنگال بە هەمان دەرد ببات، بۆ ئەمەش تونێڵێكی زۆری لێداوە.

بەپێی زانیارییەكان، ته‌واوی چیای شنگال و لە چەندان شوێنی نێو شاری شنگال و ناحیەی سنوونێ، لە لایەن پەكەكەوە تونێڵێكی زۆریان تێدا لێدراوە، ئەمەش بە دوو ئامانج: یەكەم، بۆ شاردنەوەی پەكەكە و سەركردەكانی لە بەئامانجگرتنی بەردەوامیان لە لایەن درۆنەكانی توركیاوە. دووەم، وەك ئامادەكارییەكە بۆ ئەگەری هەر لەشكركێشییەك كە لە داهاتوودا بكرێتە سەر شنگال.

بۆ ئەگەری دووەمیان، پەكەكە وای داناوە كە ئەگەر هێرش بكرێتە سەر شنگال، خەڵكی مەدەنیی شارەكە وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار بهێنێت و خۆیشی لەژێر زەویدا ماوە نا ماوە چالاكی بكات، تا لە كۆتاییدا شنگال تەسلیمی توركیا دەكات.

لەمبارەیەوە ئیدریس زۆزانی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 17ی پارتی له‌ شنگال رایگەیاند نه‌ك هه‌ر چیای شنگال كه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌مووی كردۆتە تونێل، ئیتر هاتوون لە نێو شاری شنگالیش لە هەندێك گەڕەكی شارەكەدا، هەروەها لە خانەسۆریش، تونێڵێكی زۆر لێدراوە كە بەشێكیان كەوتوونەتە ژێر خانووەكان.“

گوتیشی: ”30-40%ی ماڵەكانی ئەو ناوچانەی سنووری شنگال كە لەژێر دەستی پەكەكەدان، كون كراون و تونێڵێان لێ لێدراوە. زۆربەی ئەو ماڵانە لە ڕێگەی كون و تونێڵی بچووكەوە بەیەكەوە بەستراونەتەوە و لە كۆتاییشدا سەرجەمیان بە خاڵێك دەگەنەوە.“

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، تونێڵەكانی پەكەكە لە شنگال، وەك تونێڵەكانی حەماس پتەو نین و تەنیا لە ڕێگەی هەڵكۆڵینەوە دروست كراون، ئەگەر لە شوێنێك زۆر پێویست نەبووبێت كۆنكرێت نەكراون.

بەرپرسەكەی پارتی گوتیشی: ”بیرۆكەی ئەو تونێڵانە بیرۆكەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبییە، هەمان ئەوانەی بیرۆكەی تونێڵیان بە حەماس داوە، ئەو بیرۆكەیەیان بە پەكەكەش داوە، گومانی زۆر دەكرێ كە لەو تونێڵانەدا جگە لە بابەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توركیا، كاری مەترسیدار و نایاسایی زۆریش بكرێت.“

أحدث أقدم

نموذج الاتصال