28ساڵ پێش ئێستا یەکێتی تەقینەوەی لە زاخۆ ئەنجامدا


ئەمڕۆ 27ی شوبات، 28 ساڵ بەسەر ئەو كردەوە تیرۆریستییە گەورەكەیەدا تێپەڕ دەبێت كە بە فەرمانی كاربەدەستانی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەنێو قەرەباڵغترین بازاڕی شاری زاخۆدا جێبەجێ كرا و بەهۆیەوە نزیكەی 100 كەس گیانیان لەدەست دا.

كاتژمێر 9ی بەیانیی رۆژی 27ی شوباتی 1995، لە كاتێكدا خەڵكی سەرقاڵی كار و كەسابەتی رۆژانەی خۆیان بوون و ئامادەكارییان بۆ جەژن دەكرد، ئۆتۆمبێلێك كە 100 كیلۆگرام ماددەی (TNT) تێدا بەسترابوو، لەنێو بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە زاخۆ تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان و تەواوی بەڵگەكانی دەزگا ئەمنیەكان و هەروەها فایلەكانی دادگاش كە ئەوكات بڵاو كراونەتەوە، ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە بە فەرمانی راستەوخۆی كۆسرەت رەسوول كە ئەوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بوو، جێبەجێ كرا و لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا 91 كەس شەهید و 206 كەسیش بریندار بوون.

هەموو ساڵێك لەم یادە خەمناكەدا، زاخۆییەكان نیگەرانیی خۆیان لەوە دەردەبڕن كە وێڕای لەدەستدانی كەسوكارەكەیان و ئەو تاوانە تیرۆریستییە گەورەیەی دژ بە شارەكەیان كرا، هێشتا هەم یەكێتی وەك حزب و هەم كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی وەك بەرپرسیاری راستەوخۆی ئەو كردەوە تیرۆریستییە، وێڕای بوونی بڕیاری دادگا بە هەموو بەڵگەكانەوە، سزای تاوانەكەیان وەرنەگرتووە.

لەمبارەیەوە پێشتر عادل خێركی، نووسەر لە شاری زاخۆ، رایگەیاندووە: ”كارەساتەكەی زاخۆ، ستەمێكی زۆر گەورە بوو بەرامبەر كەسانی سڤیلی شارەكەمان ئەنجام درا كە بە هیچ شێوەیەك لەبیر ناكرێت.“
 

 


أحدث أقدم

نموذج الاتصال