دوو هەواڵی گەرم
یەکەم : شەوێک پێش بڵاوبوونەوەی وتارە هەشت خولەکیەکەی لاهور شێخ جەنگی،لەتەوێڵە وەفدێکی قەرارگای ڕەمەزانی ئێران لەگەڵ بافل تاڵەبانی کۆبوەتەوە،بەڵام ئەمجارە لەماڵی جەمیل هەورامی کۆبوونەوەکە نەکراوەو لەماڵێکی تربووە ئایا لەکۆبوونەوەکەدا باسی چی کراوە ئەوەیان نازانم .
دووەم: گروپێک لەهەڵەبجە کەخزمی وەهاب هەڵەبجەین دەستیان بەهێنانی کریستاڵ کردوە لەئێرانەوە،دەزگای زانیاری لەوردو درشتی ئەم بابەتە ئاگادارە،چەند جارێک ئەندامانی ئەم گروپە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی خورماڵەوە گیراون بەڵام دژەتیرۆر تەداخولی کردوەو ئازادکراون،گروپەکە لەتەوێڵەو دەرەی مەڕەوە کریستاڵ دەهێنن بۆ گوندێک لەنزیک هەڵەبجە کەپێی دەوترێ زەمەقی کۆن،ئەم گوندە پڕۆژەیەکی گاوداری تیایە کەهی وەهابەو کەسێک سەرپەرشتی دەکات ناوی مەڕوان عابدین کە خزمی وەهاب خۆیەتی. مەڕوان باوکی مودیرعامی پۆلیسی حەریقی هەڵەبجەیەو نەورۆڵیەو زاوای حاجی عەلی تەپەتۆڵەکەیە.
وەهاب هەڵەبجەیی فەوجێکی دژەتیرۆری بردوەتە نزیک سەیسادق و لەگوندی سەراوی سوبحان ئاغا جێگیری کردون شەوانە کاتێک گروپەکەی کریستاڵیان لەئێرانەوە بۆ دێت مەفرەزەی ئەم فەوجە بەناوی چالاکیەوە دەچێتە هەورامان و خورماڵ ،لەکاتی دەرچونی مەفرەزەکەدا ئاسایش و پۆلیسی ئەو شوێنانەش ئاگاداردەکرێنەوە کە حەرەکات نەکەن چونکە دژەتیرۆر چالاکی هەیە،هەموو چالاکیەکەی دژەتیرۆر پاسەوانی ئەو گروپەی وەهابە کە کریستاڵ دەبەن بۆ مەڕوان عابدین لەگوندی زەمەقی.
ئارام ئەحمەد
ئێن ئێڵیەکان
25/2/2023