ئەمریکا : دەبێت حشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە

 

تا دێت گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر عێراق زیاتر دەبن، وادەی ئەو سێ هەفتەیەش تەواو دەبێت کە بە حکومەتی عێراق دراوە بۆ هەڵوەشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.

حکومەتی عێراق زیاتر لە جارێک داواکاری لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانی پێگەیشتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت.

د.ئەحمەد قەدیدی، سیاسەتمەدار و باڵیۆزی پێشووی توونس لە قەتەڕ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژە بەوە دەدات، ئەمریکا دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و نزیکەی 6 هەزار سەربازی دیکەی لە هێزە تایبەتەکان و هێزی دەریایی لەسەر سنووری سووریا جێگیرکردوون. ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەگەر بێت بڕیار لە هەڵوەشانەوەی ئەو هێزانە نەدرێت.

پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا 'پنتاگۆن ڕیگەیاند، 2500 سەربازمان لە عێراق هەیە و ئەرکی ئەو هێزانە پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و تێکشکاندنی داعشە.

وتەبێژی پنتاگۆن ئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە 1100 سەربازیان بۆ ماوەیەکی کاتی ناردووەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەرکیان پاراستنی بنکەکان و گواستنەوە و چاککردنەوەی کەرەستە سەربازییەکانە.

بە گوتەی د.ئەحمەد قەدیدی حکومەتی عێراق 48 کاتژمێری لەبەردەم ماوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی و دەرکردنی فەتوایەک لەوبارەیەوە، ئەگینا ئەمریکا لەناویان دەبات.

لە دوای کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد، چەندین شاندی دبپلۆماسی و سەربازی لەسەر ئاستی باڵای وڵاتان سەردانی عێراقیان کردووە، بە ئامانجی بە دوورخستنەوەی عێراق لە ئالۆزییەکانی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال