سودانی خۆی لێکۆڵینەوە لە کارگە تلیاکەکەی یەکێتی دەکات

سوودانی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوە لە کارگە تریاکەکەی یەکێتی دەکات

ماڵپەڕی (الجبال)ـی عێراقی لە ڕاپۆرتێکی ئاشکرای کردووە، سوودانی خۆی سەرپەرشتی دۆسیەی لێكۆڵینەوەی كارگە ماددە هۆشبەرەکەی یەكێتی دەكات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو كارگەیە بۆ هێنانی كەرەستەی خاو لە وڵاتانی دراوسێ و بەرهەمهێنانی حەبی (كەپتاگۆن) بەكارهاتووە.

روونکراوەتەوە، وەزارەتی ناوخۆ رێنوێنی و بڕیاری دەركردووە بۆ بەدواداچوون نەك تەنیا بۆ تاقیگەكە، بەڵكو زانینی خاوەنداریەتییەكەشی.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرکەوتووە ئەو کارگەیە کەرستەکانی لە ئێران و ئەفغانستان هێنراوە، ڕێڕەوێکی بازرگانیش بۆ ساخکردنەوەی مادەکان دروستکراوە و بۆ کفری گواستراوەتەوە دوایی بۆ شارەکانی تری عێراق.

وەک ئەوەی ئاشکرایە هیچ کارگە و کۆمپانیایەک لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی و زۆنی سەوز ڕەزامەندی کارکردنی پێ نادرێت ئەگەر بافڵ تاڵەبانی پشکی تێدا نەبێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال