زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ده‌باشان ده‌گرێته‌وه
شاره‌زایانی بواری زه‌مین له‌رزه‌ی سیاسی پێشبینی زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی سیاسی به‌هێز ده‌كه‌ن له ده‌باشان، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش له لاله‌زاره‌وه ده‌بێت تاوه‌كو ده‌باشان درێژ ده‌بێته‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر.
د.ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی له ڕایگه‌یاند : هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، گورزێكی كه‌مه‌ر شكێن ده‌بێت بۆ یه‌كێتی، به تایبه‌ت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه لاهور جه‌نگی هه‌یه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی به فه‌رمی دوو له‌ت ده‌كات".
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند : لاهور جه‌نگی هۆكارێك ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و قه‌ڵا له‌رزۆكه‌ی كوڕانی تاڵه‌بانی دروستیان كردووه له ده‌باشان. كه چه‌ند كه‌سێكی لاواز و بێ ئه‌زموون به ده‌وریان خۆیان كۆ كردۆته‌وه".
به دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ندین كادیر و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كێشه ناوه‌خۆییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه قوڵبووه‌وه، قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و تاكڕه‌ویی كوڕانی تاڵه‌بانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتی به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار برد.
كاروان ماوه‌رانی، كادیری پێشووی یه‌كێتی له سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند،"من چاوه‌ڕێی ئه‌و بومه‌له‌رزه ده‌كه‌م كه ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی كوڕانی تاڵه‌بانی بخاته ژێر پرسیاره‌وه".
ووتیشی دڵنیام چه‌قی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه له لاله‌زاره‌وه ده‌بێت تاوه‌كو ده‌باشان ناوه‌ستێت كه به ته‌واوی وێران و خاپوری نه‌كات".