هەڕەشە و مەترسی پەکەکە لە سنوری ئاکرێ زیادی کردووە

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، چەکدارانی پەکەکە بەهۆی دروستکردنی پرۆژەیەکی خزمەتگوزارییەوە لە دەڤەری ئاکرێ هەڕەشەی لەناوبردنی کۆمپانیایەک و ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکەن.

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، ڕۆژی چوارشەممە، 14/6/2023 ڕایگەیاند: دوای ئەوەی پرۆژەکە دراوە بە کۆمپانیایەک، چەکدارانی پەکەکە هەڕەشەی لەناوبردنی ئەو کۆمپانیایە و ئۆتۆمبێلەکانییان کردووە و ئێمەش بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی گەورە ڕوو نەدات، بڕیارمان دا ئەو پرۆژەیە کە دروستکردنی ڕێگایە ڕابگیرێت.

ئاشکرایشی کرد: پەکەکە زوڵم لە خەڵک دەکات، چونکە ڕێگاکە بۆ خەڵکە و ڕێگایەکی سەربازی نییە و هیچ فڕۆکەخانەیەکیش لەو ناوچەیە نییە، تەنیا دروستکردنی ڕێگایەکە بۆ گوندەکانی دەڤەرەکە و پارەی بۆ تەرخان کراوە و پرۆژەکە درا بە کۆمپانیایەک و هێندێک کاریش لە پرۆژەکەدا کرا، بەڵام لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە هەڕەشە لە کۆمپانیاکە کرا و پرۆژەکە ڕاگیرا.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال