وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه سڕ كرا
دوای شه‌هید كردنی عه‌قید هاوكار جاف، به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی، یه‌كلایبوونه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه له دادگای هه‌ولێر. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی داوە.
ئێستا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، هیچ نووسراوێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی كاری پێناكرێت ئه‌گه‌ر ئیمزای وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌سه‌ر بێت، داواشكراوه له یه‌كێتی هه‌رچی زووه كه‌سێكی تر ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌م پۆسته و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌سلیمی دادگا بكرێت وه‌ك داواكراوێك.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی سڕكراوه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری كارگێڕی ناو هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتی.
هەروەها قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی دژه تیرۆر كۆبوونەوەیەکی کرد بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره ئیدارییه‌كان و نوسراوه فه‌رمییه‌كان.