جێگەی داخه لە گفتوگۆکانی په‌رله‌ماندا، هەندێ له پەرلەمانتاران بە شێوەیەکی نادروست هەڵسوکەوتیان بەرامبەر مافەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد.
ئه‌وه‌ى ڕوويدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا نايه‌ته‌وه و ئه‌و ئاراسته و شێوه‌يه له كاركردن، خزمه‌ت به پرۆسه‌ى سياسى و دۆخ و داهاتووى عێراق ناكات.
پێويسته ياساى بودجە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت و ڕەچاوی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسيی دەستووری و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكات و ماف و بەرژەوەندیيەکانيان بپارێزێت.
ده‌بێ دڵنیایيی تەواو هەبێ لەوەی شايسته داراییيەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری سیاسی دوا ناخرێن و فەرامۆش ناکرێن.
ئەوەی لە کاتی گفتوگۆى بودجەدا بینیمان، مايه‌ى نيگه‌رانييه‌كى قووڵه و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییه‌ى سه‌لماند كه دابه‌شبوونى لايه‌نه كوردستانييه‌كان زيان به هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت.
وێڕاى ئه‌مه‌ش بە ویستى سیاسيی هاوبەش و به ڕەچاوکردنی بەرژەوەنديی گشتی، دەتوانین ئه‌مه بکەینە دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی متمانەى نێوانمان، ڕێکخستنەوەی باشترى ناوماڵی خۆمان، خاوکردنەوەی گرژیيەکان و چارەسەری کێشەکان بۆ بەهێزکردنی زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستان.