460 کەس بەیەکەوە بوونە پارتی

لقی23ی قەرەچووغی پارتی

بەخشینی شەرەفی بە 460 كەس راگەیاند و لقەكە دەڵێت، دەستكەوتێكی گەورەیە.

لقی قەرەچووغی پارتی بڵاوی كردەوە، دوێنێ چوارشەم 13ی ئاب، 460 كەسی تر  ئەو شەرەفەیان پێ بەخشرا و بوونە ئەندامی پارتی.

بەپێی هەواڵی لقەكە، كۆبوونەوەیەكی گەورە بۆ بوون بەئەندامی ئەو كەسانە رێكخراوە و كۆبوونەوەكەش بەسەرپەرشتیی پشتیوان سادق بووە، تێیدا راگەیەنراوە كە 460 كەس لە سنوورەكە تازە بوونەتە ئەندامی پارتی.

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە16ی ئاب، لقەكانی پارتی هەوڵ دەدەن كادر و ئەندامیان زیاد بكەن، بەمەش حزبەكەیان بەیەكەمی سەرانسەری كوردستان بهێڵنەوە، ئەگەرچی لە دنیای نوێدا شێوازی بوون بەئەندامی حزب گۆڕاوە، بەڵام لە كوردستان هێشتا هەر بەشێوە كۆنەكەیە كە زیاتر بەكولتووری حزبە چەپەكانی سۆڤییەت و چین ماوتەوە.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال