عێراق سپۆنسەری تیرۆرستان دەکات

ئەمڕۆ هەینی 2025/8/15 

جۆو وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" ڕایگەیاند،

"بانکی ڕافیدەینی عێراقی سەر بە دەوڵەتی عێراق خەریکی مامەڵەی داراییە لە بەرژەوەندیی حووسییەکان کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، ئێمە ناوێکمان هەیە کە بەم وڵاتانە دەگوترێت ئەویش وڵاتانی سپۆنسەری تیرۆرە".

وێڵسن، ئەوەشی زیاد کرد، "لە میانی یاسای تەرخانکردنی دارایی داهاتوو لە بودجەی ئەمریکادا کار دەکەم لەسەر بڕینی پارەدارکردنی عێراق"، هەروەها وێڵسن داوای لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد کە سزای بانکی ڕافیدەین بدات.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال