کاروان کەلاری ڕۆژنامەنوس:دادگای فیدڕالی کێییە؟


 

دادگای فیدراڵی كێیە؟


ئەو دادگایەیە كە لە دوای ڕیفراندۆم دەیان بڕیاری نادەستووری لەدژی خەڵكی كوردستان پێدرا و دواتریش جێبەجێنەكران و نەیوێرا هەڵوێست وەرگرێت.


ئەو دادگایەیە كە ملیارەها دۆلاری عێراق دزراوە و دەدزێ و جورئەتی نییە گەندەڵێك بخاتە زیندان و هیچ هەڵوێستێكی نییە.


ئەو دادگایەیە كە سەدان پێشێلكاری دەستووری كراوەو دەكرێ و جورئەتی نییە بە دێڕێك هەڵوێست وەرگرێت.


بڕیارەكانی ئەم دادگای فیدراڵییە ڕاستە بەدەستی ئێران نییە، بەڵام بە دڵی ئێرانە.


ئەم دادگایە پێویستی بە هەڵوەشاندنەوە و سەرلەنوێ دامەزراندنەوەیە، چونكە بێ ئیرادەیە و لەژێر هەیمەنەی گەندەڵترین سیاسییەكانی عێراقدایە.


ئەم بڕیارەشی دەلالەت نییە لە گەندەڵ بوونی هۆشیار زێباری، بەپێچەوانەوە، هۆشیار زێباری لە دادگای 2ی كەرخ ئەستۆپاكی سەلمێندراوە، كە ئەسڵی دۆسیەكە لەوێوە جوڵێندراوە.


جیا لەوەش، ڕەتكردنەوەی هۆشیار زێباری دوا بسمار بوو لە تابووتی بەرهەم ساڵح و چانسی یەكێتیشی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكە سفر كردەوە.



أحدث أقدم

نموذج الاتصال