بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی سەبارەت بە ڕەتکردنەوە کاندید بوونی (ھوشیار زێباری)بڕیارێکی سیاسیە بە پلەی امتیاز، لەبەر ئەم ھۆیانە:
١- لە مادەی ٥ی قانون احكام الترشيح لمنصب رئيس الجمهورية رقم (8) لسنة 2012 ئەو لایەنانەی کە مافی تانەگرتنیان ھەیە دەربارەی کاندیدانی سەرۆک کۆمار دیاریکراون، بۆیە داواکارانی ئەو داوایە بە ھیچ شێوەیەک مافی تانەگرتنیان نییە: لمن لم يظهر اسمه في الاعلان المنصوص عليه في المادة (4) من هذا القانون حق الاعتراض لدى المحكمة الاتحادية العليا بطلب تحريري معفو من الرسم القانوني خلال مدة لاتزيد على (3) ثلاثة ايام من تاريخ الاعلان. لەبەر ئەوە پێویست بوو دادگا لە ڕووی شکلیەوە داواکە ڕەت بکاتەوە.
٢- بە پێی مادەی ١٩ / پێنجەم لە دەستوری عێراق تۆمەتبار بێ تاوانە تا ئەو کاتەی تۆمەتەکەی لە دادگایەکی قانونی و عادلانە دەسەلمێنرێت :المتهم بريء حتى تثبت ادانته في محاكمة قانونية عادلة. بۆیە ھەر تۆمەتێک یان ھەر شەکوایەکی لەسەر ھەبێت ھەرتۆمەتە و ھیچ کاریگەرییەکی یاسایی نییە تا ئەو کاتەی تۆمەتەکە دەسەلمێنرێت.