ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نهێنی ره‌تكردنه‌وه‌ی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه روونده‌كاته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و كاره په پیلانێكی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13ی شوبات، دادگای فیدراڵی عێراق كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام زێباری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیاره‌كه‌ی به سیاسیی دانا و گوتی، سته‌مم لێكراوه و نایانه‌وێ سه‌رۆكێكی به‌هێز له عێراق هه‌بێت.
كێشه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه سه‌ۆك كۆمار ده‌بێت كه‌سێكی به‌حورمه‌ت بێت
سیپان شێروانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له واڵی تایبه‌تی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری نییه، به‌ڵكو پیلانێكی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه كه سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتی نه‌بێت و ئه‌م پۆسته لای كه‌سانێك بێت كه چاوپۆشی بكات له پێشێلكاری ده‌ستوور به تایبه‌تی ماده‌ی 140 و مافه‌كانی هه‌رێم".
شێروانی ده‌ڵێ، وێرای ئه‌وه‌ی هۆشیار زێباری گونجاوترین كاندیده بۆ ئه‌م پۆسته، به‌ڵام كێشه‌ی پارتیش هۆشیار زێباری نییه و كێشه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه سه‌ۆك كۆمار ده‌بێت كه‌سێكی به‌حورمه‌ت بێت و ده‌ستوور بپارێزێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه هیچ پیلانێكی سیاسی ناتوانێت له گه‌وره‌یی و مێژووی هۆشیار زێباری كه‌م بكاته‌وه.