ئەوان كێشەیان لەگەڵ خاڵ هۆشیار زێباری نییە بەڵكو پلانێكی نێوخۆیی و نێودەولەتی هەیە كە سەرۆككۆمار بۆ پارتی نەبێت و ئەم پۆستە لای كەسانێك بێت كە چاوپۆشی بكات لە پێشێلكاری دەستور بەتایبەتی مادەی ١٤٠و مافەكانی هەرێم.
وێرای ئەوەی هۆشیار زێباری گونجاوترین كاندیدە بۆ ئەم پۆستە بەڵام كێشەی پارتیش هۆشیار زێباری نییە و كێشەی پارتی ئەوەیە سەۆككۆمار دەبێت كەسێكی بەحورمەت بێت و دەستور بپارێزێت.
هیچ پلانێكی سیاسی ناتوانێت لە گەورەیی و مێژووی خاڵ هۆشیار زێباری كەم بكاتەوە،
ورەتان بەرز بێت دڵنیا بن خاڵ هۆشیاریش نەبێت كەسێكیتری بە حورمەت دەكەین بە سەرۆككۆمار
سیپان شێروانی