دادگای فیدڕاڵی عێراق چاوی کوێرکردوە لە ئاست گەندەڵی دەستهەڵاتداری شیعە لە عێراق


 چاڵاکوانێک :

ئەو ھەموو ھێنان و بردنەی نەیارانی کورد لە بەغدا ، بۆ ئەوەبوو کە بڕیارێکی لەم شێوە دەربکەن دژی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆمار ، و درێژە بەو بریارە سیاسیانە بدەن کە پێشتر گرتبوویانە بەر  ، عێراق لەلیستی ھەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیھانە و لوتکەی ھەرە سەرەوەی گرتووە لە گەندەڵی، خۆیان وا وێنا کردووە کە پاکن و خەڵکی تر شتی ترە ، ھەموو گەلی عێراقیان بە شتی وا لاوەکی سەرقاڵ کردووە ، جارێ واز لە بڕیاری سیاسی پێشوو بهێنن، چەند ساڵێكە کاک ھۆشیار زێباری لە پرۆسەی سیاسی عێراق پێگەی نەبووە بە فەرمی، کەچی گەندەڵیەکی بێ شومار کراوە و دادگای عێراق چاوی لێ کوێر کردووە، ئەی باشە ئەو گەندەڵیەی عێراقی نوقم کردووە کێ دەیکات و کێ دەیکرد؟

 بۆ نایبینن؟ ھیچ کات ئەوان لەگەڵ ئەوە نەبوونە کەسێکی بە شەرەف و خاوەن ئیڕادەو بەھێز سەرۆک کۆماری عێراق بێت و جا چمای مێژوویەی لە کوردایەتی و لە کوردایەتیش پارتی ھەبووبێت، ئەوان دەیانەوێ کەسێک سەرۆکیان بێت کە داما و دەست لە سنگ بدات و سەرنزمکەر بێت بۆیان، ئەوان کەسێکیان دەوێ کە حورمەتی پێوە نەمابێ ، سەرۆک وڵاتێکی وەک ئەمریکا بێتە وڵاتەکەی لە میدیاکان بیزانێت کە سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق بووە ، ئەی ئەوەنییە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ھات تا نەگەیشتەوە ئەمریکا نەیزانی  لە میدیاکان زانی کە لە عێراق بووە ، ئەوان  بە زمانی خۆیان دەڵێن "سودی جووت گۆرەوی نەبووە بۆ کورد و رۆژێک چەکی وەک پێشمەرگە ھەڵەنەگرتووە "، ئەی چۆن دێڵن پێشمەرگەیەک لە عێراق سەرۆک کۆمار بێت ، ئەو سەرۆکێکیان دەوێ کە لە کەرکوک خۆی لە خەت بدات و سەرەرای ئەوەی کەرکوک و شارەکە و زەوی جوتیاران لەژێر چ ھەرەشەیەک و سوتانی بەروبومەکانیان بوونە ، ئەوان ئەوەیان دەوێ کە ئاگات لە کەرکوک و کەرکوکیەکان نەبێت و لێیان نەپرسرێتەوە سەردانیان نەکات.

پارتی تا ئێستا کاندیدی دیکەی نابێتچونکە ئەوە ستەمە لە کاندیدی پارتی کراوە، لکل حادث، حدیث.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال