هۆشیار زێباری هۆشداری دا کورد ئێستا زۆر لاوازە

هۆشیار زێباری هۆشداریەکی مەترسی دەدات

کورد ئێستا زۆر لاوازە و بەغدا سوپا دەهێنێتەوە

هۆشیار زێباری، دەڵێت، لە بودجەدا فێڵمان لێکراوە، دەشڵێت، کورد ئێستا زۆر لاوازە و بەغدا بەوەشەوە ناوەستێت و دێتە سەر گومرگەکان و سنورەکان و سوپا دەهێنێتەوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، بەداخەوە شیعەكان ئیلتیزامیان بەو رێكەوتنەوە نەكرد كە بە كوردیان داوە، شیعەكان ئەوە عادەتیانە لەسەر ئاستی سیاسی قسەی خۆشت لەگەڵ دەكەن،بەڵام لە ئەنجامدا ئەڵێن ئەندامانی پەڕلەمان ئازادن بۆیە ئەوەی رویدا را و قسەی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو.

زێباری وتیشی، ئێمە لەسەر بودجە قسەمان زۆرە،فێڵ لە کورد کراوە، ئەو بەشەی كە دانراوە بۆ هەرێمی كوردستان پڕە لە ئەڵغام،چونكە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆداڕێژراو كاریان لەسەر كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم فشارانەی بەغدا هەر لە بودجە و نەوت ناوەستێت و شتی دیكەشی بەدوادا دێت، سبەینێ‌ دێتە سەر دەروازەكان و فڕۆكەخانەكان و سوپا دەهێننەوە سنورەكان و قەزا بەكاردەهێنن دژی كورد.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی، هۆشداریشی دا کە کورد پێوستی بەوەیە ناوماڵی خۆی یەکبخات و بەرەو هەڵبژاردن بچێت، یەکێتیشی تۆمەتبار کرد بەوەی لەگەڵ ئەو بۆچونەی بەغدا نزیکن کە کار بۆ لاوازکردنی هەرێم دەکات و پشتیوانی ئەو خاڵانەی کردوە کە هەرێم لاواز دەکات.

بەداخەوە برادەرانی یەكێتی زۆر لەو بۆچونەی بەغدا نزیكن بۆ لاوازكردنی هەرێمی كوردستان،جاران لە ململانێكانماندا هێڵی سور هەبوو،بەڵام ئێستا هەوڵ هەیە ئەوەش نەمێنن.


أحدث أقدم

نموذج الاتصال