ئەمەریکا پشتگیری گەڕاندنەوەی لاهور جەنگی دەکات


بەپێی راپۆرتێک کە لە پێگەی هەواڵی “بەغداد ئەلیەوم” لەبارەی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە ئەمەریكا پشتگیری لە گەڕانەوەی لاهور جەنگی دەكات و دەیبەستێتەوە بە بەرهەم ساڵحەوە و دەڵێ، لە تۆڵەی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی نەیتوانی بیكاتەوە بە سەركۆمار، چووەتە بەرەی لاهور جەنگییەوە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەمەریكا لە رێگەی “برێت مەكگۆرکەوە” هەوڵی گەڕانەوەی لاهور جەنگی دەدات بۆ گۆڕەپانی سیاسی سلێمانی و هەوڵەكانیشی بۆ ئەم مەبەستە خستووەتە گەڕ.

ئەم ویستەی ئەمەریكا بۆ گەڕانەوەی لاهور جەنگی لە بەرامبەر ئەوەدایە كە بە سروشتی خۆی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كە ئێستا لەلایەن هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، نزیكییەكی زۆری لەگەڵ ئێران هەیە و هاوكاریی و هاوئاهەنگییەكی زۆر لە نێوان ئێران و حزبەكەدا هەیە لە رووەكانی ئابووری و کاری قاچاغ و هەواڵگرییەوە،  بۆیە ئەمەریکا متمانەی بافڵ تاڵەبانی نەماوە بەهۆی ئەوەی لەم دواییانەدا لەگەڵ حزب و میلیشیاكانی شیعەی عێراق زۆر لە یەكتر نزیك بوونەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە بەپێی سەرچاوەیەکی باڵای بەرپرس لە کوردستان(بێ ئەوەی ناوی سەرچاوەکە بهێنێت)، هاتووە كە بەرهەم ساڵحیش پەیوەندی بە لاهور جەنگییەوە كردووە بۆ ئەوەی پێكەوە دەست بە كاری سیاسی بكەنەوە، ئەمەش وەك تۆڵەکردنەوە لە بافڵ تاڵەبانی سەیر دەكرێت، چونكە نەیتوانی لە دووبارە كاندیدكردنەوەی بۆ پۆستی سەركۆمار سەركەوتوو بێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەرهەم ساڵح بە نهێنی سەردانی ئێرانی كرد، وەك بەرپرسێك لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە ئاشكرای كردووە “بەرهەم ساڵح بۆ چەند پرسێكی كەسی و حزبی خۆی سەردانی وڵاتەكەی كردووە”

بەڵام “بەغداد ئەلیەوم” لەمبارەیەوە نووسیوویەتی، بەرهەم ساڵح لەو سەردانە نهێنییەدا چاوی بە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران کەوتووە و نیازی خۆی بۆ كاركردن لەگەڵ لاهور جەنگی بۆ ئێران روون كردووەتەوە.

لە كۆتایی زانیارییەكانی ئەو پێگە هەواڵییەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو كە بافڵ تاڵەبانی دووچاری ئاڵنگارییەكی گەورە بووەتەوە لە دۆسیەی لاهور جەنگیدا، چونكە لە یەككاتدا پێویستە ڕووبەڕووی لاهور و بەرهەم ساڵح و ئەمەریكایش ببێتەوە



أحدث أقدم

نموذج الاتصال