سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کرد


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا دەکات.


ڕۆژی چوارشەممە 1ی تەممووزی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم کالن سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی نیشتیمانیی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدەانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
أحدث أقدم

نموذج الاتصال