كێشە لە دەنگدانی تایبەت دروست بوو


 لە دوو بنكەی دەنگدانی تایبەت كێشە بۆ دەنگدەران دروست بووە و بە گوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش كێشەكە تەكنیكییە.


ئەمڕۆ هەينی هەشتی تشرینی یەكەم، عەمید عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، ئێستە لە دوو بنكەی دەنگدان كێشە دروست بووە.

زیاتر گوتی، لە دوو بنكەی دەنگدان كێشەی تەكنیكی دروست بووە بۆ دەنگدانی تایبەتی هێزە تەناهییەكان.

لە دەنگدانی تایبەتی ئەمڕۆ ملیۆنێك و 75 هەزار و 727 دەنگدەران لە هێزەكانی تەناهی، كە وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دەزگەی دژە تیرۆری عێراق و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەشداری دەكەن.

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت ئاوارەكان و زیندانییەكانی چاكسازیش دەگرێتەوە و 120 هەزار و 126 ئاوارە و 671 گیراوی نێو گرتووخانەكان بەشداری لە پرۆسەكە دەكات، كە سەرجەمیان دەگاتە ملیۆنێك و 196 هەزار و 524 دەنگدەر.

كۆمسیۆن 595 بنكەی دەنگدان كە دوو هەزار و 584 وێستگەی دەنگدان لە خۆ دەگرێ، بۆ هێزەكانی تەناهی دەكرێنەوە، هاوكات 86 بنكەی تریش بۆ ئاوارەكان كە لە 309 وێستگەی دەنگدان پێكدێ و لە 27 كەمپی ئاوارەكان بوونیان دەبێت، سەرەڕای ئەوەیش شەش بنكەی دەنگدانیش بۆ ئەو 671 گیراوەی نێو گرتووخانەكانی عێراق دەبێت.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال