سیهاد بارزانی کێشە لە ئامێرەکانی کۆمسیۆن هەیە




  لە ژمارەیەک وێستکەی دەنگدان کێشە لە ئامێرەکانی کۆمسیۆن پەیدا بووە و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش داوا دەکات، بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکاندا بکەن و نوێنەری خۆیان ھەڵبژێرن.

سیھاد بارزانی، فەرماندەی ھێزی پشتیوانی یەک رایگەیاند، کارت ناخوێندرێنەوە و کێشە ھەیە لە ئامێرەکانی کۆمسیۆن، ئەم ھەڵبژاردنە گرینگە بۆ خەڵکی کوردستان، داوا دەکەم بەشداری ھەبێت لە پڕۆسەکەدا بۆ ئەوەی لە بەغدا داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن، تا نوێنەرمان زۆرتر بێت، زیاتر دەتوانن بەھێزتر بن".

لای خۆشیەوە، سەنگەر عومەر، بەرپرسی بنکەی جەژنیکانی دەنگدانی تایبەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە بنکەی ئێمە دوو ھەزار و ٥٨ دەنگدەری تایبەتی تێدایە، سەرەتای پڕۆسەکە کێشە پەیدا بوو، ئەویش نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر، بەڵام دوای پەیوەندیکردن بە کۆمسیۆن چارەسەر کرا، ھەروەھا کێشەی کێبڵ لە دوو وێستگە رووی داوە و پڕۆسەکەی پەکخست، بەڵام ئەویش چارەسەر کراوە".

سەنگەر عومەر گوتیشی: "ئێستا پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت ئەگەر کێشەی دیکە روونەدات، پێویستە دەنگدەری تایبەت کارتی بایۆمەتری و بەڵگەنامەکانی دیکەی پێ بێت، بۆ ئەوەی کێشەی بۆ دروست نەبێت و بتوانێت بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بکات".

أحدث أقدم

نموذج الاتصال