عێراق دوژمنی ئەمریکایە ببمە سەرۆک ڕێگە نادەم یەک سەنت بۆ عێراق بچێت
ئەمڕۆ یەكشەممە نیكی هایلی بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە وتارێكدا عێراقی بە یەكێك لە وڵاتانی دوژمنی ئەمریكا وەسف كرد و رای گەیاند ببێتە سەرۆكی ئەمریكا، ڕێگە نادات یەك دۆلاریش یارمەتی بۆ عێراق بچێت.
نیكی هایلی كە بە رەگەز هیندیە، لێدوانێكی توندی بەرانبەر ژمارەیەك وڵاتی جیهان دا، لە نێویشیاندا عێراق و بە دوژمنكاری ئەمریكای وەسف كردن، بەڵێنیشی دا ئەگەر ببێت بە سەرۆك، ڕێگە نادات یەك سەنت بۆ ئەو وڵاتانە بچێت.
هایلی كە لەسەر حزبی كۆمارییەكان خۆی بەربژێر كردووە، لە وتارێكدا نووسیویەتی حەقە هاووڵاتییانی ئەمریكا لەوە بپرسنەوە كە داخۆ پارەكانیان بۆ كوێ دەچێت؟ لە كاتێكدا ئیدارەی ئێستا و پێشووی كۆشكی سپیی ئەمریكا نزیكەی 46 ملیار دۆلاریان وەك یارمەتی بەو وڵاتانە داوە كە لە راستیدا دژی ئەمریكان.
هایلی، ڕەخنەی توندی لە پەیوەندیی عێراق و ئێران و مامەڵەی بازرگانیی نێوانیان گرتووە و بەڵێنی داوە كە بووە سەرۆك، ڕێوشوێنی زۆر توند لە دژی عێراق دەگرێتە بەر، بە شێوەیەك لە هەر جۆرە یارمەتییەكی ئەمریكا بێ بەشی دەكات.