گۆڕی دایکە ئامینەیە دایکی پێغەمبەر موحەمەد (د.خ)


 

هەرکەس بیخوێنێتەوە دڵی پڕ دەبێت و دەگری ...
ئەمە گۆڕی دایکە ئامینەی کچی وەهەبی زەهری دایکی پێغمبەرمانە️ ﷺ زۆر بە گەنجی مرد لە تەمەنی 25 ساڵی ولە سەر لوتەیەک لە چۆڵەوانی ئەبواء بە خاک سپێردرا لەناو  دلەڕاوکێ وترسی لافاوی ئەو دۆڵانە...
ئەو ڕۆژەی ئامینە هاوسەرگیری کرد لەگەڵ عبدالله تەمەنی 19ساڵ بوو...
زۆر بەو هاوسەرگیریە دڵخۆش بوو،دونیایەك هیواو ئاواتی لە مێشکیا دەخوڵانەوە...
هەر لە سەرەتای هاوسەرگیریەكە  ئامینە هەستی کرد کە سکپڕەو بەمەش خەندەو خۆشی ئەم دایك و بابە زیاتر ژیانی ئەو دوو هاوسەرە بەڕێزەی درەوشاندەوە...
کاتێ سکەکەی بووە حەوت مانگ عبدالموتەلیبی بابی عبدالله وتی وا خەریکە مناڵێکتان ئەبیت حەزدەکەم لەگەڵ کاروانچیەکان بچی بۆشام لەوێ هەندێ کەل و پەل و هەندێ نوقلەو شیرینی لەگەڵ خۆت بێنی بۆ هۆزەبانەی مناڵەکەت...
بەڵێ عبداللە بەو هیوایە  بەڕێ کەوت،ئامینەش بەو ئومێدە لە چاوەڕوانی دابوو،دوای جەند ڕۆژێك ئامینە سەبرو ئارامی نەماو خەونی زۆر ناخۆشی دەبینی،هەموو ئێوارەیەك دەچوە سەر تەپۆڵکەیەکی دووری شاری مەکە بۆ پێشوازی کاروانیەکان،درەنگانی شەو بەنائومێدی دەگەڕایەوە...
تا ڕۆژێك قافڵەی کاروانەکە بەدیارکەوت ئامینە بەو پەڕی تامەزرۆیەوە چوە پێشوازی ،بەڵام بەداخەوە عبدالله لەگەڵ کاروانیەکان نەبوو..
کاروانچیەکان وتیان عبداللە لە ڕێگا نخۆش کەوت نەیتوانی لەگەڵمان بڕوات لای ماڵی خاڵەکانی لەشاری يثریب جێمان هێشت...
عبدالمتەلیب بەپەلە حارثی کوڕی بەدوانارد بەڵام بە داخەوە تا حارس گەیشت گیانی دەرچوبوو بە خاکیشیان سپاردبوو...
پەیامبەر️ ﷺ بەبێ باوکی لەدایك بوو لە ژیانیا بۆ یەکجاریش نەیفەرمووە باوکە...
کاتێ تەمەنی گەیشتە6ساڵی ئامینە وتی ڕۆڵە سەردانێکی گۆڕی باوکە چاوپێنەکەوتوەکەت دەکین و دایکی ئەیمەنیش لەگەڵ خۆمان دەبەین...
سەدان کیلۆ مەتریان بڕی و چونە سەر قەبری عبداللە، لەوێ ئامینە باسی ئەو یادگاری و تەمەنەکەمەی دەکرد کە لەگەڵ عبداللە بەسەریان برد،کەچۆن لەسەرەتای بەهاری ژیانیان پایزێکی وشك و زستانێکی سڕ ڕووی تێکردن...
لەکاتی گەڕانەوەیان ئامینەش نەخۆش کەوت و توانای ڕۆیشتنی نەما هەر لەڕێگا لە بیابانا بەبێ کەسی و بەبێ نازی کۆچی دوایی کرد.
ساتی مردنی/
دایکی ئەیمەن دەڵێ وتم ئەی محمد یارمەتیم بدە با گۆڕ بۆ دایکت هەڵبکەنین....جا محمدی مناڵ قەبری دەکۆڵی ودەگریا ودایکی ئەیمەن یش دەگریا ودەستی دەهێنا بە سەروچاوی محمد کە نەیدەویست تەماشای گۆڕی دایکی بکات...
ئامینەیان خستە ناوگۆڕ وخۆڵیان کرد بەسەریدا ،ئەوجا دایکی ئەیمەن دەستی محمدی بچوکی گرت وتا ئەوێ جێ بهێڵن..
دەڵێ محمد دەگریا بەکوڵ ودەیگوت دایکە دایکە واتە با دایکم لێرە تەنها جێ نەهێڵین...
دایکی ئەیمەن یش بەکوڵ لەگەڵی دەگریا زۆر بەزەیی بەو مناڵە هاتەوە کە پێشتر باوکی لەدەست داوە وبێناز بوە وئەوا جارێکی تریش بێناز بوەوە....
پاش 55 ساڵ لەو رووداوە پێغمبەر صلی الله علیه وسلم دەگەڕێتەوە مەککە وەک سەرکەوتن ورزگاریدەر  10هەزار هاوەڵی لەگەڵدایە وبەو ناوچەیە تێ دەپەڕێت کە پێی دەوترێ ئەبوا.
ئەوساتە بیرەوەریە تاڵەکەی بەبیردێتەوە وپێغمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمان دەکات بە هاوەڵان کەپشوو بدەن ودانیشن.
ئەوجا پێغمبەر صلی الله علیه وسلم بە نێو گۆڕەکاندا گەڕا وزۆر گۆڕی تێپەڕاند تا گەیشتە بەرامبەر گۆڕێک ووەستا...
زۆر لە گۆڕەکە ڕاما و زۆر گریا بەکوڵ تا دەنگی بیسترا .. 

ئەوسا کە هاوەڵان بینیان پێغمبەر درودی خوای لەسەربێت ئاوا بەکوڵ دەگریت ئەوانیش گریان..
ئینجا پێغمبەر درودی خوای لەسەربێت هاتەوە لای هاوەڵان زۆر بە دڵتەنگی وخەمباری..

لەوساتە عومەر رەزای خوای لێبێت هاتە بەرامبەری وپێی فەرمو :ئەی پێغمبەر چی وا تۆی گریاند بەڕاستی ئێمەش گریاین وپەشۆکاین؟!
پێغمبەر درودی خوای لەسەربێت بە خەمباری رووی لەهاوەڵان کرد وفەرمووی:ئایا پەشۆکان بە گریانم؟!
هاوەڵان وتیان بەڵێ ئەی پێغمبەری خودا ، جا پێغمبەر درودی خوای لەسەر بێت فەرموی ئەو گۆڕەی بەرامبەری وەستام وگریام ئەوە گۆڕی ئامینەی دایکمە ئامینەی کچی وەهەب  گریانەکەم گریانی کوڕە بۆ دایکی بۆ سۆزی دایکم گریام... 
ئەوجا دیسان پێغمبەر درودی خوای لەسەربێت دەستی بە گریان کرد وهەموو هاوەڵانیش گریان دەڵێن هیچ کاتێکی تر گریانی وا نەبینراو ودوبارە نەبۆتەوە وەک ئەو رۆژە...
أحدث أقدم

نموذج الاتصال