هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی