لەم قۆناغەدا، مەسعود بارزانی توانی لە ئێران بباتەوە


 لەم قۆناغەدا، مەسعود بارزانی توانی لە ئێران بباتەوە


لە ناو یەکێتیی دا لەبەر ئەوەی سیاسەتزانی تێدانییە. بۆیە لە یەکەم ڕۆژەوە نە کەوتنە تەتەڵەکردن و فریای ھاوکێشەکان و ئەگەرەکان. بەڵکو بەرھەم ساڵح تا پێرێش ھاتبوەوە بۆ سلێمانی و خەریکی پیاسەکردن بو لەگەل ھونەرمەند زەھاوی دا.

 لەولاشەوە بافڵ خەریکی کۆبوونەوە لەگەڵ خوێندکاران بو «کە ئەوە ئیشی قوبادی برایەتی!» بافڵ دەیوت: ''ھەر مامۆستایەکی زانکۆ غیابیان بدات ئەوا ئەو ھەڵدەستێت مامۆستاکەی زانکۆ لە زانکۆ دەردەکات!''. لەکاتێکا لە ھەمان کاتتدا ھەموو وەفدەکانی لایەنەکانی عێراق کە دەھاتن دەڕۆشتنە لای مەسعود بارزانی. 


بەلام لەملا بێ ئەوەی حساب بۆ ئەوە بکەن کە ئەم ھەڵبژاردنە ھاوکێشەکانی گۆڕیووە، پاڵیان لێ دابووەوە وایان دەزانی ئێران ئەتوانێت «وەک جاری پێشوو بە سانایی بیانکاتەوە بە سەرۆک کۆمار و چەندین پۆستی تریان پێ بدات!».

ـ

مەسعود بارزانى زیرەکانە توانی دۆخەکە لە بەرژەوەندی پارتی بقۆزێتەوەو، ببێتە ھاوپەیمانی سەدر و سوننەکان. بەوەش مەسعود بارزانیی تۆڵەی لە مالیکی و عەبادی و حەکیم و ھادی عامری و یەکێتیی و کۆمەڵ کردەوە. 


کورتوپوخت واتە: لەم قۆناغەدا، مەسعود بارزانی توانی لە ئێران بباتەوە.

ـ

پرسیار کراوە ئایا ئێران کاردانەوەی چی دەبێت!؟ 


ئێران لەم دۆخەدا بەرانبەر مەسعود ھیچی پێ ناکرێت. چونکە لە ڕوی جەماوەرەوە، ئێران دەنگی جەماوەری عێراقی لە دەست داوەو، تەنیا میلیشیاکان و یەکێتیی و کۆمەڵی بەدەستەوە ماوە.


بیرمان نەچێت، ئێران پێشتریش ھەمو شتێکی دژی مەسعود بارزانی کردوە. 

واتە: ئێران میلیشیاکانی و مووشەکەکانیی و موچەبڕینی لەگەڵ حکومەتەکەی پارتیی تاقی کردۆتەوەو، لەوە زیاتر کارتی نییە. چونکە جیۆپۆلەتیکی پارتی ھاوسێیە لەگەل تورکیا، سوریا، ئێران، عێراق و یەکێتی. 

بەپێچەوانەوە، جیۆپۆلەتیکی یەکێتیی زۆر لاوازە کە تەنیا ھاوسێی ئێران و عێراقە.


ئایا ئێران زیاتر پەکەکە و یەکێتی دەکات بەگژ پارتی دا، ئەوەش ئەگەرێکە. ئێران لە ئێستادا خاوەن پڕوپاگەندەی زۆر گەورەیە. بەڵام وەک کردەوە پەکەکەش دۆخیان باش نییەو لە ئێستادا ئەو شەڕەیان پێ ناکرێت، چونکە تورکیا و ئەمریکا و سەدر و سوننەکان تەداخول دەکەن بە قازانجی پارتی.

ـ

ئەو ئەگەرەشمان لە یاد بێت، گەر ئەم حکومەتەی عێراق لە ھاوپەیمانێتی سەدرییەکان و سوننەکان و پارتی پێک بێت، ئەوا ئێران کارتەکانی لە بەرانبەر پارتی لە ساڵانی پێشووتر کەمتر دەبن.

ـ

ئەگەر پارتی، بتوانێ نەھێڵێت بەرھەم ساڵح ببێتەوە سەرۆک کۆمار، ئەوا یەکێتی لە ڕوی ھەرێمی و ناوخۆییەوە تێک دەشکێت. 

چونکە ھەڵەی ستراتیژی یەکێتی لەوەدایە کە پێشووتر ڕایگەیاندووە کە تەنیا خۆی بەستۆتەوە بە بەرھەم ساڵحەوە. یەکێتیی نەدەبوو سەرەتا ناوی بەرھەم ساڵح تۆخ بکاتەوە.

بەڵکو یەکێتی دەبوو ھەنگاو بە ھەنگاو، ھەر لە یەکەم ڕۆژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانەوە، خۆی بە کێشەی لابەلاوە سەرقاڵ نەکردبایەو، بە وردی ئەگەرەکان و ھاوکێشەکانی بخوێندبایەتەوەو، پاڵی لێ نەدابایەتەوەو وای نەزانیبایە کە ئەمەش ساڵانی ڕابردووە ھەر ئێران دەتوانێت سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت و سەرۆک کۆمار دابنێت.

ـ

شەریف عەلی: خوێندکاری دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانی.

أحدث أقدم

نموذج الاتصال