گەڕانەوەی ڕۆژنامەنوس هیوا جەمال بۆ ڕوودا شکستی هێنا هۆکارەکەی بە فشار بووە.


  گەڕانەوەی ڕۆژنامەنوس هیوا جەمال بۆ ڕوودا شکستی هێنا  هۆکارەکەی بە فشار بووە.


 مانگی رابردوو وا بڵاوکرایەوە کە هیوا جەمال گەڕاوەتەوە بۆ کەناڵی ڕووداو، ئەمەش لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. چونکە هیوا جەمال بۆ کەناڵێکی سەر بە لاهور جەنگی وازی لە ڕووداو هێنا بوو.


 بەپێی زانیارییەکان، هیوا جەمال گرێبەستی لەگەڵ ڕووداو کردبووەوەو بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم مانگە دەوام بکات، بەڵام بە فشاری کادیر و ڕۆژنامەنووسانی نزیکی پارتی و دەربڕینی ناڕەزایەتی ئەوان، گەڕانەوەکەی ڕاگیراوە و دیار نییە ئاخۆ بە تەواوی گرێبەستەکە هەڵوەشێنراوەتەوە یان بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە.


سەرچاوە مالپەری بالکێش

أحدث أقدم

نموذج الاتصال